دەبوو داواکاری گشتیی له‌سه‌ر ڕووماڵی "ڕووداوه‌كه‌ى لاله‌زار" بهاتەیەتە دەنگ
٢٧ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٢٤ پێش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی، ڕه‌خنه له ڕووماڵی میدیاكان بۆ ڕووداوى هێرشكردنه سه‌ر لاله‌زار و ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كات و پێیوایه دژى یاسا و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌یان كردووه، پێیشیوایه ده‌بوو داواكاری گشتى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به ده‌نگ بهاتایه.
د.شوان ئادەم ئەیڤەس، به په‌نجه‌ره‌ى وت: "زۆرینەی میدکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی نایاسایی و ناپیشەیی مامەڵەیان لەگەڵ بکەر و بەرکار و کرداری ڕووماڵی میدیایی ڕووداوکانی سلێمانی کرد، بە جۆرێک میدیای حزبیی و سێبەرەکانیان بوون بە بەشێک لە هەڵمەتی پڕووپاگەندەی دەزگە هەواڵگیریی و ئەمنییەکان."
وتیشی: "ئاسان نەبوو بزانرێت کام پەیامی میدیایی هی ڕۆژنامەوانان و کامەشیان هی ئەکتەرە سیاسیی و ئەمنییەکانە!"
د. شوان ئاده‌م، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پشکی شێری ئەو وێنە و ڤیدۆ و زانیاریانەی لە چەند میدیایەکی بارگاوییکراوی کوردستان بڵاوکرانەوە، دژ و پێچەوانەی پێوەرەکانی ڕێسا پیشەییەکانی ڕاگەیاندن و بنەماکانی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان بوون."
پێیشیوایه دەبوو داواکاری گشتیی "بە دەنگی بەرز دژی پێشلکاریی میدیا و دەزگە ئەمنییەکان بهاتەیەتە دەنگ"، چوونکە وه‌كخۆی ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات "خەریکە ئاشتیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردیی لەبەریەک هەڵدەوەشێت و بە ئاقارێکی زۆر خراپ‌دا دەڕوات، ئەگەر بەپەلە بەری پێنەگیرێت."
ڕه‌خنه‌ى ئه‌و پسپۆڕه‌ى بوارى میدیا، به‌تایبه‌تى له پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆی دەستگیرکراوەکان بووه "بە زەلیلیی"، كه به‌وته‌ى خۆی ئه‌م كاره دژ و پێچەوانەی بەندەکانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و پێوەرە پیشەییەکان بووه، چونکە "لە خراپترین دۆخدا دەبێت پاراستنی شکۆی مرۆڤ لەپێش هەموو شتێکەوە بێت."