په‌رله‌مانتارێكى نه‌وه‌ى نوێ بۆ په‌نجه‌ره: رێگه‌مان پێنه‌درا له زیندان شاسوار عه‌بدولواحید ببینن
٢٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٤:٠٩ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ هەوڵیانداوە لە زیندان شاسوار عەبدولواحید ببینن، بەڵام ڕێگەیان پێنەدراوە.
رێبوار ئه‌وڕەحمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "ڕۆیشتینە ئەو گرتووخانەی کە شاسوار عەبدولواحیدی لێییە، بەڵام ڕێگەمان پێنەدرا بیبینین."
لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی شاسوار عەبدولواحید کراون، رێبوار ئه‌وڕەحمان وتی: "ئەو کەسەی گوایە هەڕەشەی لە سکاڵاکارەکە کردووە ئازادانە دەسوڕێتەوە، کەچی شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئەوە گیراوە گوایە بەو کەسەی وتووە هەڕەشەکە بکات، لە کوێی یاسادا جێی دەبێتەوە هەڕەشەکار بسوڕێتەوە و کەسێکی تر گوایە ڕێنمایی کردووە زیندانی بکرێت."
دەشڵێت: "هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی شاسوار عەبدولواحید کراون تۆمەتی دڕاندنی فلێکس و تۆمەتی سوکن و قابیلی ئەوەن بە کەفالەت ئازاد بکرێت یاخود غەرامە بکرێت، ئەی بۆچی لە زینداندا دەهێڵرێتەوە؟ خۆ پیاوی نەکوشتووەو تاوانی ئەنجام نەداوە."
بەپێی وتەی پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ، داواکاری سەرەکی شاسوار عەبدولواحید ئەوەیە کە بە شێوەیەکی ئاشکراو لە بەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دادگایی بکرێت، تا خەڵکی کوردستان بینەری دادگاییکردنەکە بن.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، شه‌وى 12ـى ئابی 2025 له ماڵی خۆیدا له گوندی ئه‌ڵمانى سلێمانى ده‌ستگیر كرا و گوازرایه‌وه بۆ گرتوخانه، دواتر هێنرایه به‌رده‌م دادوه‌ر و ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى به‌رده‌وام بوو، بڕیاریشه سبه‌ى جارێكى تر ببرێته‌وه به‌رده‌م دادوه‌ر.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، ناوبراو به‌چه‌ند تاوانێك تۆمه‌تبار كراوه، سه‌ره‌كیی ترینیان سكاڵاكه‌ى په‌رله‌مانتارى پێشووى كوردستان، شادی نه‌وزاده.