سهركردهیهكى كۆمهڵ بۆ پهنجهره: له كوردستان نه دهسهڵات دهسهڵاته و نه ئۆپۆزسیۆن ئۆپۆزسیۆنه
٢٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:١١ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
محەمەد حەکیم، سەرکردەی کۆمەڵی دادگهری ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان نە دەسەڵات دەسەڵاتەو نە ئۆپۆزسیۆنیش ئۆپۆزسیۆنە، دهشڵێت: "ئەمە مانای ئەوە نییە زەمی ئۆپۆزسیۆن بکرێت لە بەرژەوەندی دەسەڵات، چونکە دەسەڵات هەر نییە، بەڵکو تەنها دوو ئیمارەت بوونی هەیە."
ئهو كه ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی كوردستانه، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "ئەوەی لە هەرێمی کوردستان هەیە ڕەنگە دەسەڵات پێیخۆشبێت، تا بە دونیای دەرەوە بڵێت ئۆپۆزسیۆنمان هەیە."
دەشڵێت: "حەقە چەمکی ئۆپۆزسیۆن لاببرێت، چونکە نەتوانراوە بەرەیەکی تۆکمەی ئۆپۆزسیۆن پێکبهێنرێت."
سەرکردەکەی کۆمەڵی دادگەری ڕوونیکردەوە: لە کاتێکدا پێشبینی ڕوودانی ڕووداو و گۆڕانکاری لە عێراق دەکرێت، بەڵام لەسەر ئاستی هەرێم هیچ زەمینە سازییەک نەکراوە و لایەنەکان بە تایبەت دوو حزبی دەسەڵاتدار، زیاتر لە جاران ناکۆکن و لە یەکتری دوورکەوتوونەتەوە و وهكخۆی وتى: "خۆیان ئامادە نەکردووە بۆ ئەو پێشهاتانەی ڕوو لە عێراق و ناوچەکە دەکەن."