"دانپێدانانه‌كان" ئاڵۆزییه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى گه‌یانده لوتكه
٢٧ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:١٣ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
"دانپێدانانه‌كانى" ئه‌مڕۆی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌وترێت ده‌ستیان له كوده‌تا و هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنى بافڵ تاڵه‌بانى هه‌بووه، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى هێنده‌ى تر ئاڵۆزكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، له "دانپێدانانه‌كانى" ئه‌مڕۆدا، ناوى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د- وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم هاتووه و هه‌روه‌ها ناوى زێره‌ڤانیش كه هێزێكى ئه‌منی سه‌ر به پارتییه، هێنراوه.
هاوكات هه‌ر له‌و "دانپێدانانه‌دا" ته‌ركیز كراوه‌ته سه‌ر پیشاندانى شوێنى مه‌شق و ڕاهێنانى ئه‌ژی ئه‌مین له هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش به‌ماناى ئه‌وه دێت كه پارتیی پشتیوانی ئه‌ژی ئه‌مینه، ئه‌گینا ناتوانرێت له‌ژێر ناوچه‌ى جێ نفوزی پارتییدا كارى له‌وشێوه‌یه بكرێت.
نێوانى یه‌كێتى و پارتى له دواى ڕووداوى هێرشی سه‌ر لاله‌زار، ئاڵۆزیی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته ئه‌وه‌ى یه‌كێتى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى هه‌ڵپه‌سێرێت، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه بووه كه یه‌كێتى پێیوابووه پارتى ئازادیی داوه به ئه‌ژی ئه‌مین هه‌نگاوی مه‌ترسیدار بنێت له‌نمونه‌ى هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنى بافڵ تاڵه‌بانى.
ئه‌م ئاڵۆزییه‌ش له میدیا سێبه‌ره‌كانى هه‌ردوو حزبه‌وه زیاتر ئاشكرا بوو، به‌تایبه‌ت كه‌ناڵی ئاڤا كه سه‌ر به مه‌سرور بارزانییه و كه‌ناڵ8 كه سه‌ر به بافڵ تاڵه‌بانییه، ئه‌مه سه‌رباری په‌ڕه‌كانیان له سۆسیال میدیادا.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا و ئاگادار كه بۆ په‌نجه‌ره قسه‌ى كرد، نێچیرڤان بارزانى ویستویه‌تى گرژییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا هێور بكاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له به‌رنامه‌یدا بووه سه‌ردانى یه‌كێتى بكات، به‌ڵام پێشهاته‌كانى ئه‌م ئێواره‌یه‌ی پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى "دانپێدانانه‌كان"، هه‌وڵه‌كانى ئه‌ویشیان ڕاگرت.