"پە‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه"... نێچیرڤان بارزانی داوای هێورکردنەوەی بارگرژییه‌كان له میدیاكارانى پارتى دەکات
٢٨ ئاب ٢٠٢٥ - ١٢:٢٥ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی پەنجەرە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی کردووە و داوای خاوکردنەوەی بارگرژییەکان و وەستاندنی هەڵمەتە میدیاییەکانیان لێده‌كات.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه كه نێچیرڤان بارزانی لە ڕێگەی میدیاکارێکی باوەڕپێکراو و نزیک لە خۆیەوە، ئەم پەیامە ڕوونەی گەیاندووەتە ئەو دەزگا میدیاییانەی کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن یان پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵدا هەیە.
ناوەڕۆکی سەرەکی پەیامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لاهور شێخ جەنگی، بابەتێکی ناوخۆیی یەکێتییە و هیچ پەیوەندییەکی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نییە.
بەم پێیەش، سەرۆکی هەرێم داوای لە میدیاکانی پارتی کردووە کە دەستبەجێ هەڵمەتە میدیاییەکان ڕابگرن و واز لەو پێکدادانە میدیاییانە بهێنن کە لەگەڵ میدیاکانی یەکێتیدا لە ئارادان.
ئەم هەنگاوەی نێچیرڤان بارزانی پێش بڵاوکردنەوەی "دانپێدانانەکانی" دوێنێ بووە و دواى ئه‌وه‌هاتووە كه بارگرژییه‌كى میدیایی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه میدیاییه‌كانى سه‌ر به یه‌كێتى و پارتى له دواى ڕووداوى هێرشكردنه سه‌ر لاله‌زار باره‌گاى سه‌ره‌كی به‌ره‌ى گه‌ل له سلێمانى، درووست بوو.