وتەبێژی دەزگای ئاسایش بۆ پەنجەرە: زیاتر لە 150 دەستگیرکراوی ڕووداوەکەی لالەزار دۆسییەیان لای دادوەرە

٢٨ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:١٢ پاش نیوەڕۆ

وتەبێژی دەزگای ئاسایش بۆ پەنجەرە: زیاتر لە 150 دەستگیرکراوی ڕووداوەکەی لالەزار دۆسییەیان لای دادوەرە

پەنجەرە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان-سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 150 چەکداری سەر بە لاهور شێخ جەنگی دەستگیرکراون و ئێستا دۆسیەکانیان لای دادوەرە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکرێت.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان-سلێمانی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "ئەو 150 چەکدارەی لالەزار کە دەستگیرکراون، تەنها دادوەر دەتوانێت بڕیاری گونجاو لەبارەی دۆسیەکانیانەوە بدات."

پێشتر سەرچاوەیەکی بەرپرس بە پەنجەرەی وتبوو، دەستگیرکراوان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و ئەگەر هیچیان لەسەر نەبێت ئازاد دەکرێن.

لەبارەی کۆتا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوی هێرشکردنە سەر لالەزار گیانیان لەدەستداوە، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان-سلێمانی، وتی :"3 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و 2 چەکداری لالەزار گیانیان لە دەستداوە."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو