ئەندامە دەستگیرکراوەکانی بەرەی گەل لە گەرمیان ئازادکران

٢٨ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:٢٥ پاش نیوەڕۆ

ئەندامە دەستگیرکراوەکانی بەرەی گەل لە گەرمیان ئازادکران

پەنجەرە

دوای 4 ڕۆژ مانەوە لە زیندان، ئەم نیوەڕۆیە سێ ئەندامی بەرەی گەل لە گەرمیان ئازاد کران.

ڕێبوار عەبدولکەریم، یەکێک لە دەستبەسەرکراوان، بە پەنجەرەی وت: نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئازاد کراوین.

وتیشی: "سەلامەتین و لە ماڵی خۆمانداین."

ڕێبوار عەبدولکەریم، نەوزاد کەریم و عەباس محەمەد، سێ کادیری بەرەی گەل بوون لە گەرمیان، ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە دوای بانگهێشتکردنیان بۆ ئاسایشی گەرمیان، دەستبەسەرکران، ئەمەش هاوکات بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی لالەزار و دەستگیرکردنی سەرۆکی بەرەی گەل- لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو