گێژاوی سلێمانی؛ ئایا دەستگیرکردنی سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن پلانێکی ئێرانییە بۆ پاکتاوکردنی نەیاران؟
١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١١:٣٩ پێش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی دیاری ئۆپۆزیسیۆن لە سلێمانی (لاهور شێخ جەنگی و شاسوار عەبدولواحید)، پرسیار گەلێکی زۆری لەبارەی ڕۆڵی ئێران و ستراتیژییەتی ناوچەیی ئەم وڵاتە دروستکردووە. ئایا ئەم ڕووداوانە تەنها کێشەی ناوخۆیین یان بەشێکن لە پلانێکی گەورەتری تاران بۆ لاوازکردنی ئەو هێزانەی کە ڕەنگە ببنە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی؟
ڕۆڵی ئێران: ترسی ناوخۆیی و قایمكردنى سنوور
ئه‌وه‌ى له‌م ڕۆژانه‌دا به چڕیی باس ده‌كرێت، له‌ئارادابوونى گه‌ڕێكى تر‌ى شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌تى له‌ئێران، هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له (13ـى حوزه‌یرانى 2025) ڕوویدا.
پێدراوه‌كان باس له ئاماده‌كارییه‌كى ئه‌مه‌ریكی ئیسرائیلی ده‌كه‌ن بۆ لێدوان له تاران، ئه‌مه‌ش به هاوكارى وڵاتانى ڕۆژئاوا.
ئه‌وه‌ى وایكردووه بابه‌ته‌كه به‌جیدیی وه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌یه خودی ئێرانییه‌كان به ڕاسته‌وخۆ باس له‌و ئه‌گه‌ره ده‌كه‌ن.
له‌مچوراچێوه‌یه‌شدا ئێران له ئێستاوه ئاماده‌كاریی بۆ سفت و توندكردنى به‌ره‌ى ناوخۆیی ده‌كات و هه‌وڵده‌دات ئه‌و كه‌له‌به‌رانه‌ى هه‌بوون پڕ بكاته‌وه.
یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ى كه ده‌شێت له‌وێوه بێته سه‌رخاكه‌كه‌ى، عێراق و هه‌رێمى كوردستانه. ئێران درزی مه‌ترسیی عێراقیی به نوێكردنه‌وه‌ى لێكتێگه‌یشتنه ئه‌منییه كۆنه‌كه له ڕۆژى (11ـى ئابی 2025) له‌نێوان ڕاوێژكارى ئاسایشی نیشتمانى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نیشتمانى ئێران گرت.
ئه‌و مه‌ترسییه‌ى ماوه‌ته‌وه، هه‌رێمى كوردستانه.
بۆچی هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسییه؟
به‌وپێیه‌ى له نزیكترین ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كه‌یه‌تى، هه‌ربۆیه ئێران ترسی له‌وه هه‌یه هه‌رێمى كوردستان بۆ هێرش بۆسه‌رى به‌كاربهێنرێت.
له شه‌ڕه‌كه‌ى پێشووى دا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌وه‌ى زیاتر ئێرانى شپرزه و هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگیرییه‌كانى پتر تووشیى شۆك كرد، ئه‌و هێرشه زۆر و زه‌به‌ندانه بوو كه له ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌كرانه سه‌رى. هێرش گه‌لێك ده‌رخه‌رى ئه‌و خه‌رقه گه‌وره‌یه بوون كه وڵاته‌كه تووشی بووه.
مەلا بەختیار دەڵێت ڕووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر لاله‌زار ڕووداوێكى هاورده‌كراوه
هه‌ر ئه‌و كاتیش ئێران گومانى هه‌بوو كه له هه‌ندێك ناوچه‌وه چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی به‌و كه‌سانه گه‌یه‌نرابێت كه هێرشه‌كانیان له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌دا ئه‌نجامدا، یه‌كێك له‌وانه‌ش هه‌رێمى كوردستانه. هه‌ربۆیه ئێران دواى شه‌ڕه‌كه یه‌ك له دواى یه‌ك درۆنى نارده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان، چ وه‌ك "ته‌مبێ" كردن و چ وه‌ك هۆشداریی له دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێشتر كردوویانه.
دووپاتكردنه‌وه‌ى ناوخۆیی: ڕووداوه‌كان "هاورده‌كراون"
مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی پێشووى ده‌سته‌ى كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕووداو باس له‌وه‌ده‌كات ڕووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر لاله‌زار و ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگی، ڕووداوێكى هاورده‌كراوه.
ئه‌گه‌رچی مه‌به‌سته‌كه‌ى به‌ته‌واویی ڕوون نه‌كرده‌وه، به‌ڵام سیاقه‌كه ده‌شێت ته‌عبیر له‌وه بكات كه له شوێنێكى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌وه هێنراوه.
ئه‌م بۆچوونه "پاكنه‌كراوه"، چه‌ند ڕۆژێك دواتر، نووسه‌رێك به "پاككراویی" ئاماژه‌ى پێدا.
ڕێبوار كه‌ریم وه‌لی، له وتارێكدا به‌ڕوونى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ڕووداوى ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى، ده‌سیسه‌یه‌كى ئێرانى بووه.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆ؟
به‌پشت به‌ستن به بۆچوونى ڕێبوار كه‌ریم وه‌لی، ئه‌وه‌ى زانراوه لاهور شێخ جه‌نگى نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانى ئێرانه، ئه‌مه‌شى به‌ڕوونى له به‌ره‌به‌یانى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له تویتێكدا گوزارشتى لێ‌كرد كه دواتر سڕیه‌وه.
هیچ كرده‌وه و هه‌ڵوێستێكى نه‌رێنى زه‌ق لە شاسوار عەبدولواحید نەبینراوە بەرامبەر بە ئێران
سه‌رباری ئه‌مه، هیچ هه‌ڵوێستێكى لاهور شێخ جه‌نگى و حزبه‌كه‌ى "به‌ره‌ى گه‌ل" له‌باره‌ى دژایه‌تى ئێرانه‌وه به‌ڕوونى و ئاشكرایی نییه.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا میدیای ئێرانى به ڕه‌وانى گوزارشتى له تێروانینی وڵاته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى كرد، كاتێك له باسكردنى هه‌واڵی ده‌ستگیركردنى سێ كه‌سى ئۆكرانی له لاله‌زار، ناوى لاهور شێخ جه‌نگى وه‌كو نزیك له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هێناوه.
ئه‌مه سه‌رباری پشتیوانیی فه‌رمیی و ئاشكراى ئێران له ڕكاربه‌ره‌كه‌ى له‌نێو یه‌كێتى (باقڵ تاڵه‌بانى)، كه ڕه‌نگه ئاماژه بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویان لا په‌سه‌ند نییه.
ئه‌گه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى وه‌ك ده‌وترێت نه‌یاری ئێرانه بۆیه وه‌ها مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵكرا، ئه‌ى شاسوار عه‌بدولواحید چی؟
هیچ هه‌ڵوێستێكى ڕوونى نه‌یارانه‌ى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و خودی شاسوار عه‌بدولواحید له‌باره‌ى ئێران و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه له ئارادا نییه.
به‌گشتى ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه ده‌بینرێت، ئه‌وه‌یه زیاتر "ڕۆژئاوایین" و سه‌رۆكه‌كه‌یشی چه‌ندینجار بۆ چالاكیی سیاسی و دیداری به‌رپرسانى ئه‌و وڵاتانه، ڕووی له وڵاتانى ڕۆژئاوا له نمونه‌ى به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا كردووه. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ردانى ئێرانیشی كردووه و هیچ كرده‌وه و هه‌ڵوێستێكى نه‌رێنى زه‌قیشی لێنه‌بینراوه به‌رامبه‌ر به ئێران و زۆرتر ته‌وه‌رى قسه‌كانى كێشه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێم بووه.
له‌م ماوانه‌ى دواییدا، په‌یوه‌ندیی نه‌وه‌ى نوێ له‌گه‌ڵ توركیا ئاشكرا بوو، كاتێك شاسوار عه‌بدولواحیدى سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌كه سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیای كرد، له‌سه‌ردانێكدا كه ناوبراو بێده‌نگیی لێ‌كرد و توركیا ئاشكراى كرد.
بوونى په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا كه ئێران به دوژمنیان ده‌زانێت و توركیا كه به ڕكابه‌رى ده‌ناسێت، ڕه‌نگه شاسوار عه‌بدولواحید و جووڵانه‌وه‌كه‌ى خستبێته ڕیزی ئه‌وانه‌ى ئێران وه‌كو هه‌ڕه‌شه ده‌یانبینێت.
ته‌سفییه‌یه‌كى پێشوه‌خته؟
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ست به ڕۆڵی ئێران له‌م ڕووداوانه ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاته له پێشوازیی ئه‌و گێژه‌ڵووكه ڕۆژئاوایی و ئیسرائیلییه‌ى كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت جارێكى تر هه‌ڵبكاته سه‌رى، ده‌یه‌وێت قەڵغانێکی ئەمنی بەهێز لە دەوروبەری خۆی دروست بکات.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ده‌شێت ئه‌وه‌ى له سلێمانى ڕوویدا له ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن، لەم چوارچێوەیەدا بێت؟ ئایا له هه‌رێم و به‌تایبه‌تى سلێمانى، زیندان بووه‌ته جێگه‌ى هەر سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسیی ئه‌گه‌ر لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئێران‌دا نه‌یه‌ته‌وه؟