عەلی حەمە ساڵح: پەرلەمان کارا ناکرێتەوە

٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٠٦ پاش نیوەڕۆ

عەلی حەمە ساڵح: پەرلەمان کارا ناکرێتەوە

پەنجەرە

سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ئاشکرایدەکات،  هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، پێیشیوایە پارتی و یەکێتی نایانەوێت ئەو دەزگایە کارا بێت.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی و یەکێتی نایانەوێت پەرلەمان کارا بێت و بەدواچوون بۆ گەندەڵی و کەموکوڕییەکان بکات، تێیدا ڕەخنەیان لێبگیرێت و گەندەڵییەکانیان باس بکرێت.

لە ڕۆژی 20ـی مانگی 10ـی ساڵی پار، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، 337 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە و پەرلەمان دەست بەکار نەبووە.

عەلی حەمەساڵح دەڵێت: یەکێتی و پارتی 70%ـی پەرلەمان پێکدەهێنن، لایەنەکانی تر پێکەوە 30%، ئەوان ڕێگرن لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەماندا.

ئەم قسانەش لەکاتێکدایە کە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە مانگی ڕابردوو، بڕیاردرا ئەم مانگە (ئەیلول) پەرلەمان کارابکرێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو