ئێستا خەتای كێ بگرین؟
٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:١١ پاش نیوەڕۆ

دیاری محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ
ئەو بودجانەی لە كابینەی نۆیەم دا بۆ پرۆژەكانی ڕێگاوبان خەرجکراوە، ٧٨٪ـی بۆ "زۆنی زەرد" و ٢٢٪ـی بۆ "زۆنی سەوز" بووە.
كۆی گشتی پارەی خەرجكراو بۆ پرۆژەكانی رێگاوبان لە کابینەی نۆیەمدا، ٤.٣ ترلیۆن دینار بووە و بەمجۆرە خەرجکراوە:
ڕێکخستن بەپێی حیزب و پارێزگا:
ناوچەکانی "زۆنی زەرد": ٧٨٪
هەولێر: ٢.٢ ترلیۆن
دهۆک: ٠.٩٨٦ ترلیۆن
زاخۆ: ٠.٠٦٠ ترلیۆن
سۆران: ٠.٠٩٤ ترلیۆن
کۆی گشتی: ٣.٣٤ ترلیۆن دینار
ناوچەکانی "زۆنی سەوز": ٢٢٪
سلێمانی: ٠.٤٦٨ ترلیۆن
هەڵەبجە: ٠.١٦٢ ترلیۆن
گەرمیان: ٠.٢٢٧ ترلیۆن
ڕاپەڕین: ٠.٠٨٧ ترلیۆن
کۆی گشتی: ٠.٩٤٤ ترلیۆن دینار
پرسیارەكە ئەوەیە:
بۆچی نادادپەروەریی هەیە لە خەرجکردنی پارە بۆ پرۆژەكان؟
ئایا كابینەی نۆیەم، تەنها بەرپرسیارێتی هەولێر و دهۆكی لە ئەستۆدایە؟ بەرپرسیار نییە لە سلێمانی و هەڵەبجە؟
ئایا تیمی یەكێتی بۆچی بەم ناهاوسەنگییە ڕازیبوون؟
وەزیری ئاوەدانكردنەوە کە خەڵکی سلێمانییە، بۆچی بەم ناهاوسەنگییە ڕازی بووە؟