پۆلێنبەندی هەڵبژاردنەکەی عێراق؛ لەکاندیدی ئاڵتونی و سۆپەرەوە بۆ دەنگدەری کڕیار و مەزهەبی

٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤٥ پاش نیوەڕۆ

پۆلێنبەندی هەڵبژاردنەکەی عێراق؛ لەکاندیدی ئاڵتونی و سۆپەرەوە بۆ دەنگدەری کڕیار و مەزهەبی

پەنجەرە

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پۆلێن بەندی تێکەوت، بەجۆرێک کاندیدەکان لەسەر بنەمای بڕی ئەو پارەیەی دەیبەخشن نازناویان بۆ داتاشراوە و دەنگدەریش لەسەر بنەمای دەنگدان، ناوییان لێنراوە.

کاندیدی سۆپەر 

شارەزایەکی بواری سیاسی ئاماژەبەوەدەکات، لایەنەکان پارەیەکی ئێجگار زۆریان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و کڕینی دەنگ تەرخانکردووە، بۆیە "کاندیدی ئاڵتونی" ئەو نازناوەیە داتاشراوە بۆ ئەوانەی سەرووی سێ ملیار دینار بۆ بانگەشە خەرج دەکەن.

سەیف سەعدی، بۆ پەنجەرە دەڵێت: نازناوی"سۆپەر" نراوە لەو کاندیدانەی یەک ملیار دینار خەرج دەکەن، هەروەها نازناوی "نایاب"ـیش بۆ ئەوانە دانراوە لە یەک ملیار کەمتر خەرج دەکەن.

بەبڕوای ئەو چاودێرە سیاسییە، هۆکاری خەرجکردنی ئەم پارە زۆرە لەلایەن لایەنە عێراقییەکانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، خەڵکی عێراق ناڕازییە و ڕێژەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لە ئاستێکی بەرزدایە.

دەنگدەر و فرۆشیار 

شارەزا یاساییە عێراقیەکە، دەنگدەری عێراق بۆ سێ بەش پۆلێن دەکات، دەنگدەری فرۆشیار، دەنگدەری بەڵێن وەرگر و دەنگدەری مەزهەبی.

سەیف سەعدی، لە لێدوانەکەیدا بۆ پەنجەرە وتی: دەنگدەری فرۆشیار ئەوانەن لەسەر بنەمای مامەڵە دەنگەکانیان بە کاندید دەفرۆشن و ڕێژەکەیان زۆر زۆرە، دەنگدەری بەڵێن وەرگریش کارتی بایۆمەتری بە کاندیدەکان دەدەن و بەڵێنی دامەزراندنیان پێدەدرێت.

هەروەها وتیشی: دەنگدەری مەزهەبی ئەو دەنگدەرانەن خاوەن بیروباوەڕن و لە مامەڵەدا تێوە ناگلێن، ئەمە لایەنگرانی سەدر و حزبە ئیسلامییەکان دەگرێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو