لەنێو دیوارەکانی زیندانەوە؛ ههڵوێست و قسهكانى لاهور شێخ جهنگى و شاسوار عهبدولواحید له گۆشهگیریی دا
١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:٠٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لە دیمەنێکی بێوێنەدا، پەنجەرە بەدواداچوونێکی ورد و تایبەت بۆ بارودۆخی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەنێو زیندانەکاندا دەکات. ئەو دوو سەرکردەیەی كه لە دوو شوێنی جیاواز و له ژێر چاودێری تونددا، ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار بوونەتەوە.
لاهور شێخ جەنگی؛ به وره، بهڵام نائومێد
بەپێی زانیارییە وردەکانی پەنجەرە کە لە چەند سەرچاوەیهكهوه دەستیکەوتووە، لاهور شێخ جەنگی لەنێو زینداندا به وره دهركهوتووه، بهڵام جۆرێك له نائومێدیی پێوه دیار بووە.
نائومێدییهكهى لهوهوه سهرچاوه دهگرێت، كه وهكخۆی وتویهتى، پێشوتر زانیویهتى ڕووبهڕووى وهها دۆخێك دهبێتهوه، بهڵام ئهوانهوهى هاناى بۆ بردوون، بهدهمییهوه نههاتوون.
ئهو لە گفتوگۆیەکی ناو زینداندا باسی ئەوەی کردووە، "کاتێک هێمن مەحمود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم، ئهو پهیامه ههڕهشه ئامێزانهى پێگهیاندووه كه بافڵ تاڵهبانی لە هەولێر و لە مهراسیمی یادی سەربەخۆیی ئەمەریکادا پێیوتوه، تێگەیشتووە کە پلانی ئەمجارە لە دژی جدییە و مەترسیدارە."
لاهور شێخ جەنگی تائێستا هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ سەرکردەکانی حزبەکەی نەکردووە
سەرۆکی بەرەی گەل ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوای ئەم پەیامە، پەیوەندی بە کونسوڵخانەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا و فەرەنساوە کردووە بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە پلانی هێرشکردنە سەری، بەڵام وەکخۆی باسی کردووە، هیچکام لە ناوەندە دیپلۆماسییەکان و حکومەت بە هانایەوە نەچوون.
بهوتهى خۆی بەمهۆیەوە ناچار بووە بەرگری لە خۆی بکات، ڕووبەڕووبوونەوەی دەزگا ئەمنییەکانیشی بە "بەرگریکردن لە خۆ و ناچاریی" وەسف کردووە.
جگە لە هاوسەرەکەی (گەشە کاکە حەمە)، لاهور شێخ جەنگی تەنها لەگەڵ یەکێک لە خوشکەکانی بە تەلەفۆن قسەی کردووە، بەڵام تائێستا هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ سەرکردەکانی حزبەکەی نەکردووە.
ئهمڕۆش ماڵپهڕى درهو میدیا لهسهر زاری هیوا شێخ جەنگی، برا گەورەی لاهور شێخ جەنگییهوه ههواڵی ئهوهى بڵاوكردهوه كه پارێزهرهكانى لاهور شێخ جەنگیان بینیوە، بهڵام رێگە نەدراوە كهسوكارهكهى بیبینن.
شاسوار عەبدولواحید؛ تووڕەیی و "بەرگریی لە مافی گشتی"
لە لایەکی ترەوە، بارودۆخی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، جیاوازترە.
شاسوار عەبدولواحید جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە پێناوی مووچەی خەڵکدا دەستگیرکراوە
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، شاسوار عەبدولواحید کاتێک یەکێک لە وەفدە فەرمییەکان سەردانیان کردووە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو "لە پێناوی مووچەی خەڵکدا دەستگیرکراوە و دژی سیستەمی حوکمڕانییە لە هەرێمدا، بەڵام پیلانی لە دژ گێڕدراوە و بەمهۆیەوە دەستگیر کراوە."
پەنجەرە ئەوەشی زانیوه کە شاسوار عەبدولواحیدیش، جگە لە دایک و هاوسەری، تائێستا ڕێگە بە هیچکام لە بەرپرسانی نەوەی نوێ نەدراوە سەردانی بکەن، لە کاتێکدا پێشتر پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ ئاماژەیان بە هەوڵەکانیان بۆ بینینی کردبوو.
ڕێبوار ئهوڕەحمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، ڕۆژى 27ـى ئابی 2025 به پهنجهرهى وت: "ڕۆیشتینە ئەو گرتووخانەی کە شاسوار عەبدولواحیدی لێییە، بەڵام ڕێگەمان پێنەدرا بیبینین."
لهنێوان وره و توڕهییدا
لەنێوان ورەی نائومێدانەی لاهور شێخ جەنگی و تووڕەیی شاسوار عەبدولواحیددا، دیمەنێکی ئاڵۆزی پێشهاتێك دهبینین، پێشهاتێك كه لانیكهم لهمێژووی دواى ڕاپهڕینهوه، گۆڕهپانی سیاسیی ههرێم بهخۆیهوه نهیبینیوه.