پارتى و یه‌كێتى؛ كۆبوونه‌وه له‌پێناو كۆبوونه‌وه‌دا
١٥ ئاب ٢٠٢٥ - ٧:٣٠ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
دواى نزیكه‌ى مانگێك له وه‌ستانى گفتوگۆكان، هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) كۆبوونه‌وه، بڕیاریاندا په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پرسه ناكۆكه‌كانى دیكه‌یان به هه‌ڵواسراویی هێشته‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 14ـى ئابى 2025، له مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى له هه‌ولێر، شاندى دانوستانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر "به‌ره‌وپێشچوونى گه‌وره" له دانوستانه‌كانیان كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه له‌سه‌ر بنه‌ماى "دیدگاى هاوبه‌ش" و به له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى هه‌رێم، بڕیاریانداوه "هه‌وڵى چڕ و جددى بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌یلوولى داهاتوو، خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست به كار و چالاكیی ئاسایی و یاسایی‌ی خۆى بكات"، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به ڕاگه‌یه‌نراوى كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان.
خۆقوتاركردن له فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ یه‌ك ئامانجی هه‌بووه: كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، كه له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بووه و هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره كه له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ى پێدابوو، یه‌كێتى و پارتى له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تییدا بوون به‌هۆی خامۆشبوونى په‌رله‌مان و پێكنه‌هێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت، سه‌رباری تێپه‌ڕینی نزیکەی 10 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن دا. له‌و سه‌ردانه‌شی كه مه‌سرور بارزانى- سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌مریكا كردی و ویستی تیایدا به‌ررپرسانى ئه‌مه‌ریكا ببینێت، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى ڕه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و نیگه‌رانییه بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، له ماوه‌كانى ڕابردوودا دووجار شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه و دیداریان له‌گه‌ڵ دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى هه‌رێم، ڕه‌خنه و نیگه‌رانى خۆیانیان پێگه‌یاندوون له‌سه‌ر په‌ككه‌وتنى په‌رله‌مان. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و دوو حزبه هه‌نگاو بنێن به ئاڕاسته‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى په‌رله‌مان.
حكومه‌ت: مه‌له‌فێكى هه‌ڵواسراو
له‌پاڵ بڕیاری ده‌ستكردنه‌وه به دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان، پارتى و یه‌كێتى هیچ بڕیارێكیان نییه بۆ چۆنیه‌تى پێكهێنانى حكومه‌ت و تائێستا لێكتێگه‌یشتنه‌كانیان له خاڵی پێشوودا ماونه‌ته‌وه و هه‌نگاویان نه‌ناوه.
ناوه‌ڕۆكى به‌ره‌وپێشنه‌چوونه‌كانیش په‌یوه‌سته به‌وه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌ریه‌كه و خواست و داواكارییه‌كى هه‌یه، یه‌كێتى ده‌یه‌وێت ببێت به شه‌ریكی فیعلی و جومگه‌ى حوكمڕانیی به‌ده‌ست بێت هاوشێوه‌ى پارتى، به‌ڵام پارتی نایه‌وێت حسابی هاوشانێك بۆ یه‌كێتى بكات.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى، بۆ په‌نجه‌ره باسی له‌وه‌كرد پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون، له‌وانه: "یەکخستنی داهات، کۆتاییهێنان بە حکومەتی سێبەر، هاوبەشیی ڕاستەقینە و بڕیاردان بە تەوافوق"، به‌ڵام له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌كانیان له حكومه‌تدا.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، ده‌ركه‌وت له 70%ـى پۆسته‌كاندا هه‌ردووكیان ده‌یانه‌وێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پارتى ده‌یه‌وێت پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و حكومه‌تى لابمێنێته‌وه و یه‌كێتیش یه‌كێك له‌وانه "پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم"ـى ده‌وێت، هه‌روه‌ك داوای وه‌زاره‌تى ناوخۆ یان ئه‌نجومه‌نى ئاسایشیش ده‌كات.
به‌مشێوه‌یه‌ش هێشتا جیاوازیی ڕوئیای ئه‌و دوو لایه‌نه بۆ چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى پۆسته حكومییه‌كان زۆره و ئه‌م پرسه‌شیان هه‌ڵگرتووه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوو.
ئێستا پرسیاری جه‌وهه‌ریی ئه‌وه‌یه: ئاخۆ پارتى و یه‌كێتى خۆیان به خواستى خۆیان له‌م پرس و ناكۆكییانه‌دا ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، یان وه‌ك دۆسێكه‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت ئه‌ویش به فشاری نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ن؟!