عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوبەرایەتییەکی هەرێم دەکات

٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٥٠ پاش نیوەڕۆ

عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوبەرایەتییەکی هەرێم دەکات

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت حکومەتی عێراقی ناڕازییە بە بوونی بەڕێوبەرایەتی ڤیزا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لە هەنگاوی داهاتوودا کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەکەن.

سەرچاوەکە کەنەیویست ناوی بهێنرێت، بە پەنجەرەی وت: بەڕێوبەرایەتی ڤیزا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بەرپرسە لە پێدانی ڤیزا بەو بیانییانەی دێنە هەرێمەوە.

وتیشی: حکومەتی عێراقی بە بوون و کارەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە نیگەرانە و پێیوایە پێدانی ڤیزا تایبەتمەندیی حکومەتی فیدراڵییە و دەبێت بە تەنها ئەو بیداتە کەسانی بیانی، نەک حکومەتی هەرێم.

سەرچاوەکە بڕوای خۆیشی پیشاندا لە هەنگاوی داهاتوودا حکومەتی عێراقی فشارەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەڕێوبەرایەتییە چڕ بکاتەوە و ئەو دەسەڵاتە لە هەرێم وەربگرێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو