دەستەی حەج و عەمرە: باڵیۆزخانەی سعودیە ٢٠٠٠ ڤیزەی حەجی بەخشیووەتە بەرپرس و پەرلەمانتار و سەرۆک عەشیرەتەکانی عێراق

٢٥ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٥٣ پاش نیوەڕۆ

دەستەی حەج و عەمرە: باڵیۆزخانەی سعودیە ٢٠٠٠ ڤیزەی حەجی بەخشیووەتە بەرپرس و پەرلەمانتار و سەرۆک عەشیرەتەکانی عێراق

پەنجەرە

سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق، سامی مەسعودی، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن  ١٨٦ پەرلەمانتار گەشتی حەجیان ئەنجامدابێت جەختیکردەوە: تەنها ٢٩ پەرلەمانتار ناویان لە لیستە فەرمییەکانی دەستەی حەجدا تۆمارکراوە.

هاوکات ئاشکرایکرد کە باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغداد، بە شێوەیەکی سەربەخۆ و لە دەرەوەی دەسەڵات و چوارچێوەی دەستەی حەج، ٢٠٠٠ ڤیزای بەخشیوەتە کەسایەتییە سیاسییەکان، وەزیرەکان، پەرلەمانتاران، سەرۆک عەشیرەت و بەشێک لە هاووڵاتییان.

مەسعودی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ زیادکردنی ژمارەی حاجیانی عێراق خستە ڕوو، بەوپێیەی سعودیە بۆ هەر ملیۆنێک موسڵمان ١٠٠٠ کورسی دادەنێت و عێراقیش بۆ ماوەیەکی درێژ سەرژمێری نەکردووە، بۆیە پشکی وڵاتەکە لە ٣٣ هەزار کورسیدا چەقی بەستبوو.

وتیشی: سێ هەزار کەس لەلایەن سعودیەوە بۆ عێراق زیادکرا، لەدوای ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو