چارەنووسی ئەو ٥ هەزار تۆمەتبارەی لە سوریاوە بۆ عێراق گوازرانەوە چی دەبێت؟
٢٥ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٥٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
عەباس سروت، ئەندامی پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرایکرد زیاتر لە 5 هەزار تۆمەتباری تـ..ـیـ..ـرۆر بە شێوەی کاتی لە سوریاوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە ژمارەیەک لە وڵاتە عەرەبی و بیانییەکان دەستیان بە جووڵە کردووە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی خۆیان بۆ وڵاتەکانیان.
عەباس سروت ڕایگەیاند: گواستنەوەی ئەم تۆمەتبارانە لەسوریاوە بۆ عێراق بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و ئاڵۆزەوە بوو کە سوریای پێدا تێپەڕ بوو، بۆیە مانەوەیان لە ناوخۆی عێراقدا کاتییە و هەمیشەیی نییە."
عەباس سروت ئەوەشی خستە ڕوو کە جوڵەیەکی ڕوون لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و بیانییەوە هەیە بۆ بردنەوەی هاوڵاتییانی خۆیان کە تۆمەتبارن بە تـ..ـیـ..ـرۆر، بە مەبەستی دادگاییکردنیان لە ناوخۆی وڵاتەکانیان.
چارەنووسی تۆمەتباران و یاسای عێراق
ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمان دووپاتیکردەوە کە مانەوەی ئەم تۆمەتبارانە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە عێراقدا زۆرە، چونکە پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ماوەیەکی کاتی و دیاریکراو بووە، پێشبینیشیکرد لە ماوەی داهاتوودا بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.
سەبارەت بەوانەی دەستیان لە تاواندا لە عێراق هەبووە، سروت رایگەیاند: هەر کەسێک لە هەر نەتەوە و ڕەگەزێک بێت، ئەگەر بسەلمێنرێت لە ناو خاکی عێراقدا تێوەگلاوە لە تاوان، بەپێی یاساکانی عێراق دادگایی دەکرێت.
وتیشی: لە ئێستادا لیژنەی لێکۆڵینەوە کار دەکات بۆ وردبینیکردنی دۆسیەی هەموو ئەو کەسانەی گومانیان لێدەکرێت لە تاوانەکانی کوشتن، پشتگیریی، یان دابینکردنی دارایی بۆ تـ..ـیـ..ـرۆر تێوەگلابن.
لە کۆتاییدا عەباس سروت جەختیکردەوە کە سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان لە رشتنی خوێنی هاووڵاتییانی عێراقیدا هەبووە، سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن و هیچ کەمتەرخەمی و چاوپۆشییەک لەم دۆسیەیەدا ناکرێت.