هەزار بەڵێن و پەرلەمانێکی قوفڵدراو’؛ ئینستیوتی پەی رەخنە لە لایەنە سیاسییەکان دەگرێت

٢٥ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٥٦ پاش نیوەڕۆ

هەزار بەڵێن و پەرلەمانێکی قوفڵدراو’؛ ئینستیوتی پەی رەخنە لە لایەنە سیاسییەکان دەگرێت

پەنجەرە

ئینستیوتی پەی، ڕەخنە لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای بەڵێنە بێشومارەکانیان لە کارنامەی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هێشتا پرۆسەی سیاسی لەنێو چەقبەستووییدا دەخولێتەوە.

بەپێی ئینستیوتی پەی، لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکانیان زیاتر لە هەزار بەڵێنی جۆراوجۆریان بە هاوڵاتیان و دەنگدەرانی کوردستان دابوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵ و نیوێک بەسەر ئەو پرۆسەیەدا، هێشتا پەرلەمانێکی نوێ ڕانەگەیەندراوە و هیچ دانیشتنێکی فەرمی ئەنجام نەدراوە.

ئینستیوتی پەی ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم دۆخە نیشانەی بێباکییەکی قووڵی هێزە سیاسییەکانە بەرامبەر بە دەنگ، متمانە و چارەنووسی خەڵکی کوردستان، کە ئەمەش درزێکی گەورە لە نێوان هاوڵاتیان و دامەزراوە شەرعییەکاندا دروست دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو