شارهزایهكى وزه: له بوارى گازدا ههرێم گهیشتووته ئاستى خۆبژێویی
٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٨ پاش نیوەڕۆ
پهنجهره
شارەزایەکی بواری وزە ئاشکرای دهكات هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستی خۆ بژێوی لە بەرهەمهێنانی گازى سروشتى "غاز"دا، دوای ئەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر فراوانکرا و ئاستی بەرهەمهێنانی زیادکرا.
بەهجەت ئەحمەد، شارەزای بواری وزە و ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتە 700 بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بۆ کارەبا ڕۆژانە پێویستی بە 800 ملیۆن پێ سێجا غاز هەیە.
بەپێی وتەی بەهجەت ئەحمەد، کۆمپانیای کار ئامادەکاریی کردووە بۆ ڕاکێشانی بۆڕی بۆ دهۆک بە بەهای 590 ملیۆن دۆلار بۆ ئەوەی بە غازی کۆرمۆر کارەبا بۆ ئەو ناوچەیە دابین بکرێت.
ناوبراو دەڵێت: ئێستا ڕۆژانە 1500 تۆن غازی ماڵان بەرهەم دەهێنرێت، لەکاتێکدا هەرێم پێویستی بە 1400 تۆن غازە، لەمەشدا هەرێم گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی.