ئۆجەلان پێشنیازی گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا ڕەد دەکاتەوە

٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٤٥ پاش نیوەڕۆ

ئۆجەلان پێشنیازی گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا ڕەد دەکاتەوە

پەنجەرە

عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پێشنیارێکی دەوڵەتی تورکیا بۆ گەڕانەوەی ئەو گروپە گەریلایەی لە مانگی حەوتی ئەمساڵ چەکەکانیان لەناوبرد بۆ تورکیا، ڕەتدەکاتەوە.

بەرهەم لەتیف، رۆژنامەنوسی نزیک لە پەکەکە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئۆجەلان گەڕانەوەی گروپە گەریلاکەی ڕەتکردەوە چونکە پێیوابووە زەمینەی سیاسی و یاسایی لەبار نییە بۆ گەڕانەوەیان. 

وتیشی: "بە بریاری ڕێبەر ئاپۆ پەکەکە لە باکوری کوردستان کشاونەتەوە بۆ ئەوەی پێکدادان ڕوونەدات و زیان بە پرۆسەی ئاشتی نەگات، چونکە بەرهەڵستکارانی پرۆسەکە زیاتر لە جاران توندن."

بەپێی وتەی بەرهەم لەتیف، پرۆسەی ئاشتی توشی چەق بەستن بوو بوو، بەڵام کشانەوەی پەکەکە لە باکور پرۆسەکەی زیندوو کردوەوە.

دەشڵێت: سبەینێ پێنجشەمە، وەفدی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی سەردانی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ ئیمراڵی و چەند پرسێکی تر.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو