سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: باس لە ناردن و نەناردنی موچەی مانگی 9ـی هەرێم نەکراوە
٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٤٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە هیچ جۆرێک لە نێو حکومەتی عێراق دا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقیشەوە باس لە پرسی موچەی مانگی نۆی موچەخۆرانی هەرێم نەکراوە.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە نێو ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە ناردن و نەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەکراوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: هێشتا زووە بۆ باسکردن لە ناردنی موچە، چونکە تازە موچەی مانگی هەشت نێردراوە.
لەکاتێکدا پێدەنێینە مانگی تشرینی دووەم، بەڵام موچەخۆرانی هەرێم دواین موچە کە وەریان گرت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، موچەی مانگی ئاب بوو.