سەرکردەیەکی یەكیتی: پارتی و یەکێتی چەندێک شەڕبکەن هەر دەبێت پێکەوە بچنە بەغدا

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٤٢ پاش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی یەكیتی: پارتی و یەکێتی چەندێک شەڕبکەن هەر دەبێت پێکەوە بچنە بەغدا

پەنجەرە

هێشتا مشتومڕی نێوان یەکێتی و پارتی بەردەوامە و بەرپرسانی هەردوولا لەکاتی بانگەشەدا ڕەخنە لە یەکتری دەگرن، بەڵام بەرپرسێکی باڵای پێشووی یەکێتی پێیوایە دوای هەڵبژاردن ناچارن پێکەوە بڕۆنە بەغداد.

چەند ڕۆژێکە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تۆنی دەنگی هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر یەکتری، توندتر بووەتەوە.

لەوچوارچێوەیەدا مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەکاتی بانگەشەی حزبەکەیدا ئاماژەی بە ڕزگارکردنی کەرکوک کرد، لە وەڵامدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند: کەرکوک دەمێکە ڕزگار کراوە.

سەرباری ئەم توندبوونەوەیە لە گوتارەکانیان، بەرپرسێکی باڵای پێشووی یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی و یەکێتی هەرچەندە لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتوون، بەڵام لێکتێگەیشتن لە نێوانیاندا هەیە، بۆیە نە یەکێتی باسی شێروان شێروانی و دەستگیرکراوانی تر و نە پارتیش ئاماژە بە هاوکار جاف دەکات.

دەشڵێت: دوای هەڵبژاردن ڕەنگە بەغدا هەندێک ڕێوشوێن بەرامبەر هەرێم بگرێتەبەر، بۆیە دۆخەکە دەگۆڕێت و پارتی پێویستی بە یەکێتییە و پێدەچێت پێکەوە بڕۆنە بەغداد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو