کۆمپانیای داناگاز بە فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار قازانجی کرد

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٤ پاش نیوەڕۆ

کۆمپانیای داناگاز بە فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار قازانجی کرد

پەنجەرە

کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی و هاوپشکەکانی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە ڕێگەی فراوانکردنی کێڵگەکە و زیادکردنی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی غازەوە، بڕی یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلاریان خستە سەر پشکەکانیان.

محەمەد حسێن، ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: داناگاز بڕی بەرهەمهێنانی غازی ڕۆژانەی لە 500 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا زیاد زیادکرد، بەهای ئەم زیادکردنە یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلارە.

بڕیاربوو لە ساڵی 2023 کۆمپانیای داناگاز کێڵگەی غازی کۆرمۆر فراوان بکات، بەڵام بەهۆی هێرشی میلیشیا شیعەکانەوە فراوانکردنی کێڵگەکە بۆ ساڵی 2025 دواکەوت.

محەمەد حسێن دەڵێت: ئەگەر کۆمپانیای داناگاز بەخێرایی کار لە فراوانترکردنی کۆرمۆر بکات، ئەوا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتووددا ڕێژەی ڕۆژانەی بەرهەمهێنانی غاز دەگەیەنێتە یەک ملیار پێ سێجا لە ڕۆژێکدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو