کۆمەڵی دادگەریی: چاوەڕێین لە سلێمانی (2- 3) کورسی و لەهەولێر (1-2) کورسی بهێنین
٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٢٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرۆکی لیستی کۆمەڵی دادگەریی لە پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، حزبەکەی لە پارێزگای سلێمانی کار بۆ بەدەستهێنانی (2- 3) کورسی و لەهەولێریش کار بۆ (1-2) کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
شوان ڕابەر، سەرۆکی لیستی کۆمەڵی دادگەریی لە پارێزگای هەولێر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەپێی ئیشوکار و خزمەتەکانمان، هەروەها بەگوێرەی خەبات و قوربانیدانمان، چاوەڕوانی دەنگێکی باش لە جەماوەری کوردستان دەکەین.
دەشڵێت: هەست دەکەین جەماوەرمان ڕووی لە زیادبوون کردووە، بۆیە چاوەڕوانی ئەوەی کورسی زیاتر بەدەستبهێنین.