عەرەب بەنیازی 2-3 کورسییە لە کەرکوک
٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چالاکوانێکی سیاسی لە کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، سەرکردەکانی عەرەبی سونە بەنیازە 2 بۆ 3 کورسی لە کۆی 12 کورسی پارێزگاکە بەدەستبهێنێت، چونکە بە شەش لیست بەشداری هەڵبژاردن دەکەن و دەنگەکانیان بەهەدەر دەڕوات.
فەرمان کاکەیی، چالاکوانی سیاسی لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: عەرەبی سونە بە شەش لیست بەشداری هەڵبژاردنی لە کەرکوک کردووە، سەرجەم عەشیرەتەکان کاندیدیان لە نێو هەر شەش لیستەکەدا هەیە و دەنگەکانیان دابەش دەبێت.
لیستی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی راکان جبوری، لیستی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی حەلبوسی، لیستی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەرائی، دیارترین لیستە عەرەبییەکانی کەرکوکن.
عەشیرەتەکانی جبور، عوبێد، عەزاویی و حەمدانی، دیارترین عەشیرەتە عەرەبەکانی کەرکوکن، هەر عەشیرەتە و کاندیدی لە سەرجەم لیستە عەرەبییەکاندا هەیە و ئەمەش دووچاری دابەشبوونی کردوون.
فەرمان کاکەیی، دەڵێت: لایەنە عەرەبییەکان پارەیەکی زۆریان بە کاندیدەکانیان داوە بۆ ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن دا خەرجی بکەن.