چۆنیەتی دابەشبوونی پۆستە ئیدارییەکانی قەزای دووبز 

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٤ پاش نیوەڕۆ

چۆنیەتی دابەشبوونی پۆستە ئیدارییەکانی قەزای دووبز 

پەنجەرە

زۆربەی پۆستە سەربازیی و ئیدارییەکانی قەزای دووبزی ڕۆژئاوای کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی و هاوپەیمانی تەقەدومی عەرەبی سونەدان، لەکاتێکدا پارتی و بەرەی تورکمانی کەمترین پۆستیان لەو قەزایە هەیە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری دووبز، شارەوانی، بەڕێوەبەری ناحیەکانی سەرگەڕان و پردێ، فەرمانگەی بانک، تۆمارکردنی خانووبەرە و چەندین پۆستی تری ئەو قەزایە لای یەکێتین.

هەروەها پۆستی قایمقام، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەکانی سەر بە دووبز و چەندین پۆستی تری قەزاکە، لای هاوپەیمانێتی تەقەدومی عەرەبی سونەن بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی.

لەکاتێکدا تورکمان پۆستی بەڕێوەبەری کارەبا و هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانیش پۆستێکی ئەوتۆی لەو قەزایە لانەماوە، بەو پێیەی دوای 16ـی ئۆکتۆبەر زۆربەی پۆستەکانی بەجێهێشت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو