سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی بۆ پەنجەرە: کردنەوەی دەروازەکانی ئێران پەیوەستە بە دۆخی شەڕەوە
٣ ئازار ٢٠٢٦ - ٧:٢١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەییەوە دەروازە سنوورییەکانی داخست، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: بڕیارە لەم ڕۆژانەدا بکرێنەوە.
سەرچاوەکە بە پەنجەرەی وت: داخستنی دەروازەکان پەیوەستە بە ڕووداوی کوژرانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران- عەلی خامنەیی.
وتیشی: بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بکرێنەوە، بەڵام کرانەوەیان پەیوەستە بە دۆخی شەڕەوە.
ڕوونیکردەوە: ئەگەر ناوچە سنوورییەکان پارێزراوبن لە هێرشی سەربازیی ئەمەریکا و ئیسرائیل، ئەوا دەروازەکان دەکرێنەوە.